ئاگرەكەی شاخی گۆیژە كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووبەرێكی فراوانی چیای گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە، بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی كۆنتڕۆڵكرا.

كەوتنەوەی ئاگرەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەو رەشەبا بەهێزە لە شەوی رابردووەوە سلێمانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە ئاگرەكە بە رووبەرێكی فراواندا تەشەنەیسەند، بەر لەوەی كەمێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵبكرێت.

عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كاتژمێر 3ی شەوی رابردوو كۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی لە رووداوەكە ئاگاداركرایەوە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتە شوێنی رووداوەكە، جگە لەو تیمەی وەك خەفەر لەسەر چیای گۆیژە بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارەكەی لەئێستادا نادیارە، درەنگانی شەوی رابردوو خەڵكێكی زۆر لەسەر گۆیژە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
Total
0
Share