بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی فۆڕمی پێدانی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەكرێت.
عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، فۆڕمی تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ خانەنشینان ئامادەكراوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكەن و خانەنشینان لەو بانكانەی مووچە وەردەگرن دەتوانن فۆڕمەكە وەربگرن.
وتیشی، ” بنكەكانی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان فۆڕمەكەیان بۆ نێردراوە و خانەنشینان دەتوانن فۆڕمەكە وەربگرن و پڕیبكەنەوە”.