كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر خۆپیشاندانیان كرد

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك، كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان لە بەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

بەشێك لە خۆپیشاندەران ئەو پەرستیار و كارمەندانەی تەندروستین كە بە گرێبەست كار بۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەكەن و داواكارن دابمەزرێندرێن، بەشێكیشیان خۆبەخشانن و وەك خۆیان دەڵێن، لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا لە نەخۆشخانە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كاریانكردووە.

خۆپیشاندەرانی كەرتی تەندروستی ژمارەیان زیاترە لە 500 كارمەند و چەند كەسێكیان قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد و رایانگەیاند، “لە سەردەمی کۆرۆنادا قوربانییان بە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان داوە و بۆ خزمەتكردنی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بەردەوامبوون لە دەوامکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share