لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی هێڵێكی نوێی 33 كی ڤی له‌ وێستگه‌ی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند‌  رادەکێشێت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی 33 كەی ڤیی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری (ئۆڤه‌ر لۆدی) محاویله‌كانی وێستگه‌ی 132 كەی ڤیی چه‌مچه‌ماڵ.

دەشڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ندێک گۆڕانكاری پێویست له‌ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با دا ده‌كرێت و له‌ به‌رواری 28ی تەمموزی 2024 تاوەکو كۆتایی مانگی ئابی 2024 خشته‌ی پێدانی كاره‌با له‌ سنووره‌كه‌مان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

باس لە ئەوەش دەکات، لەو ماوەیەدا لە چه‌مچه‌ماڵ له‌ كاتژمێر 2ی نیوه‌ڕۆ تاوەکو 6ی به‌یانی كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێت، لە ناحیه‌ی شۆڕش له‌ كاتژمێر 8ی ئێواره‌ تا 12ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێت.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان…
Total
0
Share