لە بارەی تەقینەوەکەی ئەمشەو هاتوچۆی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان دووربخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە و شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ” ئاشکرایە لای هەمووان کە لە ئێستادا رووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی روویداوە بەهۆی تەقینی تانکی غاز کە بە داخەوە زیانی گیانی تیادا روویداوە و ژمارەیەک خانوو بەهۆیەوە رووخاون، وەک بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وەک تایبەتمەندی خۆیان لە شوێنی رووداوەکەن و لەو رێگایانەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار وە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بڵاوەیان پێکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” وەک هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان دووربخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە و لە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگوزارییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبوڵانس دروستنەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند،  ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share