ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.