رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ھەولێر و دھۆك روویدا

رووداوەكەی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی گشتیی نێوان ھەولێر و دھۆك لە نزیک بازگەی کانیی قرژاڵە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان بارھەڵگرێكی گەورە و ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ كابینەدا روویدا و لە ئەنجامدا بارهەڵگرەكە وەرگەڕا.

لەو رووداوەدا زیانی ماددی بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوت و رێگەی نێوان ھەولێر و دھۆك بۆ ماوەیەك داخرا و ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر رێگەكە دروستبوو.

بابەتی پێشتر

ڤایرۆسێکی "نوستوو" لە مێشکتدا دەکرێت لە هەر خولەکێکدا تووشی جەڵتەت بکات

بابەتی دواتر

عەقیدێك و نەقیبێك لە كاتی سەرانە وەرگرتندا گیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share