لە گوێڕ کوردێک لەلایەن داعشەوە کوژرا

لە ناوچەی گوێڕی نزیک هەولێر چەکدارانی داعش هاوڵاتییەکی کوردیان کوشت کە پێشتر رفێندرابوو.

رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە روویداوە، تەرمەکەی لە نزیک رووباری گوێڕ دۆزراوەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو.

دوێنێ چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە دوو هاوڵاتیی کوردیان رفاند، ئەمڕۆ یەکێکیان بە کوژراوی دۆزرایەوە کە شوێنی گوللـە بە جەستەیەوە بووە.

ئەو دوو کەسە دوێنێ بەمەبەستی راوەماسی چوونەتە سەر ئەو رووبارە و نەگەڕاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەهاناوەچوونمان بۆ خێمەی مانگرتووان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share