بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ فۆڕمی پێدانی زەوی خانەنشینان دابەشدەکرێت، چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە رۆژی دووشەممە 29ی تەمموزی 2024، فۆرمی دابەشکردنی زەوی لەبانکەکان دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند رێنماییەک بە خانەنشینان دەدات:
1 – هەر خانەنشینێک لەکام بانکێک مووچە وەردەگرێت، دەبێت سەردانی ئەو بانکە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە.
2 – تەنها خانەنشینی زیندوو دەگرێتەوە کە خۆی فەرمانبەر بووە و خاوەنی مووچەکەیە و خانەنشینی میراتگر مافی وەرگرتنی فۆرمەکەیان نییە.
3 – هەر خانەنشینێک کە كارتی زانیاریی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه فۆرمی زه‌وی پێ‌نادرێت.
4 – لەناو بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان هیچ فۆرمێک دابەش ناکرێت و پڕناکرێتەوە لەبەرئەوە تکایە کەس بۆ ئەو مەبەستە سەردان نەکات.
5 – تەنها فۆڕمەکان لەبەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینمان وەردەگیرێتەوە.
6- له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان ده‌بێت كۆپی كارتی نیشتمانیی سه‌رۆك خێزان و خێزانی خانه‌نشین + كارتی زانیاری+ ناسنامه‌ی خانه‌نشینی هاوپێچی فۆرمه‌كه بكرێته له‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌دابه ره‌نگاوڕه‌نگ.
7- ژن ومێرد ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان خانه‌نشین بوون هه‌ركه‌سێكیان خاڵی زیاتر بوو ئه‌وه‌یان فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه.
8- خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌م خاڵانه پڕبكه‌نه‌وه(ناوی چواریی داواكار و ناوی چواریی دایك و شوێنی نیشته‌جێبوون به‌پێی كارتی زانیاری و شوێنی له‌دایكبوون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و له‌خشته‌كه‌ی خواره‌وه ناوی سه‌رۆك خێزان و خێزانه‌كه‌ی بنوسێت).
9- ئه‌م خاڵانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمانه‌وه پڕده‌كرێته‌وه كار‌و فه‌رمانگەکە كه‌لێی كارده‌كات و ژماره‌ی ساڵانی خزمه‌ت و پشتگیریی به‌رده‌وام له راژه.