وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەران و خانەنشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن، دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە.

‎باسی لەوەشکردووە، نووسراویان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140 دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

جەختیشکراوەتەوە، دوای گەیشتنی لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكەی هەولێر دەستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی “تۆمەتباری سەرەكی” رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، تۆمەتباری…
Total
0
Share