حەج و عومرەی عێراق: پشکنینی جەستەیی بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە ناویان بۆ حەجی ساڵانی داهاتوو دێتەوە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لەبارەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، سەبارەت بە پشکنینی توانای جەستەیی و دەروونیی داواکاران بۆ تیروپشکی حەج لەگەڵیان رێککەوتوین.

حسێن موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”لە حەجدا گرنگی دراوە بەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە و 60% پشکیان بۆ دیاریکراوە، بەڵام بە مەرجی بوونی توانای جەستەیی و دەروونی”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”گەشتی حەج گەشتێکی ئاسان نییە و پێویستی بە هەوڵی جەستەیی زۆرە بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، پشکنین بۆ کەسە براوەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئاستی توانای جەستەیی و دەرونییان دیاری بکەین و ئەوەش مەرجی بنەڕەتییە بۆ ئەو کەسانە”.

دەشڵێت، ”حکومەت هەر داواکارێک کە پێشتر حەجی کردبێت لە تیروپشکەکە دووری دەخاتەوە، هاوکات هەموو ناوی براوەکان وردبینیان بۆ دەکرێت ئەگەر کەسێکیش هەبوو سەرپێچی ئەو مەرجەی کردبوو ئەوا ناوی لە لیستی براوەکاندا دەسڕدرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلانی مۆڵەتی خوێندن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

زیاتر لە 10 هەزار و 500 وەرزشوان بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share