ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، “ئامادەسازییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و کتێبەکانی خوێن بە کوالێتییەکی زۆر بەرز چاپدەکرێن”.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا حەوت ملیۆن و 674 هەزار و 617 کتێب وەک بەشی یەکەم گەیشتوونەتە کۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک.
باسی لەوەشکردووە، گەیشتنی چاپی نوێی کتێب بەردەوامی دەبێت.