پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە

شا عەبدوڵا پادشای ئوردن بە بڕیارێکی شاهانە ئەنجومەنی گەلی ئوردنی هەڵوەشاندەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئوردن بڵاویکردەوە، بەپێی ماددەی 34 لە دەستووری ئوردن، شا عەبدوڵا پادشای وڵاتەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گەلی ئوردنی دەرکرد.

لە بڕیارەکەی کۆشکی شاهانەدا هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە نەهاتووە.

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئوردن هەنگاوی یەکەمە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەدا.

چاوەڕێ دەکرێت جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پادشای ئوردن چەندین گۆڕانکاری گەورە لە پۆستە باڵاکاندا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلارییەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share