پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی پەسەندکرد

پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای ‘ڕێکارە ستراتیجییەکانی ڕەتکردنەوەی سزاکان’ی پەسەندکرد، بەوپێیەش پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %20 بەرزدەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەک بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە بەناوی ‘ڕێکارەکانی ڕەتکردنەوەی سزاکان’، بە دەنگی 232 پەرلەمانتار لە کۆی 246 پەرلەمانتار پرۆژەیاساکە پەسەندکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند کە یاسای ڕێکارە ستراتیجییەکانی ڕەتکردنەوەی سزاکان، سنور بۆ کارە تیرۆریستییەکان دادەنێت کە لەلایەن دوژمنانی ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن.

ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 27ی تشرینی دووەم، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە و تەکنەلۆجیا لە وەزارەتی بەرگریی ئێران، موحسین فەخری زادە، کوژرا و دەسەڵاتدارانی تاران بە کردەوەیەکی “تیرۆریستی” ناویانبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share