ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 5.25 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 734 هەزار و 232 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 269 ملیۆن و 484 هەزار و 232 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها پێنج ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 24ی تەمموزی 2024 بوو کە تێیدا 274 ملیۆن و 637 هەزار و 912 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە و لەو بەڕەش تەنها حەوت ملیۆن و 50 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختینە بووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز دوو منداڵ سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share