پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە لایەن سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە رووداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە سێ‌ كەس كراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە، و ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: هۆڵەندییەکان باڵابەرزترینی جیهانن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share