بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پاراستنی ئێزدییەکان دووپاتدەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، جەژنی چلەی هاوین بە دەرفەت دەزانم پشتیوانی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتبکەمەوە بۆ پاراستن و بەدیهێنانی ماف و خواستەکانتان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “جەژنی چلەی هاوین لە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم پشتیوانی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتبکەمەوە بۆ پاراستن و بەدیهێنانی ماف و خواستەکانتان، هەروەها یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی خەڵکە خۆشەویستەکەی بۆ زێدی خۆیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share