مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە دەرەوەی ناوچەكانی هەسەدەوە یارمەتیدەدرێت و دوای ڕاهێنان، ئەندامەكانی دەخزێنرێنە ناو گروپە چەكدارییەكانەوە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی، جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی پێشووتری داعش، لە ناوچەیەكی سەر بە ئیدلب، كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكاندایە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا كوژرا، لەكاتێكدا پێشتریش ئەبوبەكر بەغدادی بەهەمانشێوە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی توركیا كوژرا.

لە نوێترین تویتیدا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە بە گومانەوە لەوە دەڕوانێت، پێیوایە کوژرانی ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی و ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلب، ئەو ڕاستییە دەردەخات کە لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە، تیرۆریستان ھاوکاریی دەکرێن و دوای مەشقپێکردنیان، لە ناوچەی ئارامدا دەپارێزرێن، تا ئەو کاتەی لە چەندین گروپی جیاجیادا بە ناوی بەرگریی میلليیەوە بەکاردەھێنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: مووچەخۆرانی هەرێم بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ بکات

سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی، بۆیە پێویستە حکومەتی…
زیاتر ببینە

یەكێتی: وریایی فه‌رمانده‌‌كانمان نه‌بووایه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برا

ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، “16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی پێشبینیی هه‌ڵه‌ و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی…
Total
0
Share