جۆ بایدن: ئەم ماوەیە سەرنج دەخەمە سەر ئەرکەکەم وەک سەرۆکی ئەمریکا

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە لە چەند مانگی داهاتوودا سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکەی وەک سەرۆک دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکیدا لە نووسینگەکەی خۆی سەبارەت بە کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی وتی، ”لە چەند مانگی داهاتوودا سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکەم وەک سەرۆکی ئەمریکا دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”کاردەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، بەردەوام دەبم لە کارکردن بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

رۆژی 21ی تەمموز، جۆ بایدن رایگەیاند کە خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندید ناکات، هاوکات پشتگیری لە کاندیدکردنی جێگرەکەی ئێستای کاملا هێرس دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دوای خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
Total
0
Share