ترەمپ جانتا ئەتۆمییەكە ڕادەستی بایدن ناكات

جانتا ئەتۆمییەكەی ئەمریكا

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە دۆناڵد ترەمپ “جانتا ئەتۆمییەكە” لای خۆی دەهێڵێتەوە دوای ئەوەی بەیانی چوارشەممە واشنتن-ی پایتەخت جێدەهێڵێت هاوكات لەگەڵ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن-ی سەرۆكی هەڵبژێردراو.

سایتی (بزنس ئینسایدەر)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە ترەمپ جانتاكە لای خۆی دەهێڵێتەوە، بەڵام تۆڕی (CNN) لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، نووسینگەی سەربازیی كۆشكی سپی جانتای دووەمی هەیە كە لە واشنتن دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بایدن بەكاریبهێنێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە كاتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ كۆدی جانتا ئەتۆمییەكەی لای ترەمپ لە چالاكی دەخرێت.

بە پێی (بزنس ئینسایدەر) ترەمپ بەیانی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بەر لە دەستبەكاربوونەكەی بایدن دەڕوات، بەهۆی ئەوەی نایەوێت وەك سەرۆكی پێشوو بڕوات داوای بەكارهێنانی فڕۆكەی سەرۆكایەتی لە بایدن كردووە.

بە شێوەیەكی گشتی ئەو سەرۆكانەی ماوەی ویلایەتەكەیان تەواو دەبێت بە هەلیكۆپتەری سەربازی لە كۆشكی سپی-یەوە دەچنە بنكەی ئەندرۆزی هاوبەش لە ماریلاند و دواتر بە فڕۆكەیەكی حكومی گەشتەكەیان تەواودەكەن.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی چوارشەممە بایدن سوێندی یاسایی بخوات لە چوارچێوەی ڕێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا بۆ ڕێگری لەهەر بارگرژییەك لە بینای كاپیتۆل.

بە پێی ئاژانسی بلۆمبێرگ ترەمپ دەیەوێت بچێتە ناوچەی مار ئەی لاگۆ-ی گەشتیاری لە فلۆریدا بۆ دەستكردن بە ژیانی دوای سەرۆكایەتی.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share