دەزگای ئاسایشی ھەرێم دانپێدانانی باندێكی مەترسیدار بڵاودەكاتەوە

دەزگای ئاسایشی ھەرێم دانپێدانانی باندێكی تیرۆریستیی داعش بڵاودەكاتەوە كە پیلانیان دانابوو ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی تیرۆربكەن.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاریی ھەواڵگری، لەسەر چەند گروپ و تاقمێكی تیرۆریستیی داعش كە لە سنووری ھەرێمی كوردستانن، پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی و تیرۆركردنی چەند فەرماندە و ئەفسەرێكی باڵای ھێزە ئەمنییەكان.

راشیگەیاندووە، ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی گومانلێكراوبوون، بۆ ماوەی چەند رۆژێك بە بەردەوامی خرانە ژێرچاودێری وردەوە و دڵنیابوونەوە لەمەرام و پیلانەكانی تیرۆریستان كەخۆیان ئامادەكردبوو ئارامی ھەرێم تێكبدەن.

دەشڵێت، “دوای رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، پلاندانرا بۆ دەستگیركردنیان، لە چوار ھەڵمەتی سەركەتوودا ھێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە رۆژانی 3ی تەمموز، 11 تیرۆریست دەستگیركران كە پێكھاتبوون لە تیرۆریستانی تاوانبار و ھەر سێ ئەمیری گروپ و تاقمەكانی ئەمیری مەیدانی ھەڵەبجە و شارەزوور و ئەمیر و سەرپەرشتیاری ناردنەدەرەوەی تیرۆریستان.

ئاماژەی بۆ ئەەشكردووە، دوای لێكۆڵینەوەی ورد دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە پیلانیان دانابوو ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی و ئیداری تیرۆر بكەن و چەندین كردەوەی تری تیرۆریستی لە شارەكانی ھەرێم ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شارەوانيی سلێمانی: شەقامێكی سەرەكی بەربەستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share