وەزارەتی كارەبا راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت و دەشڵێت، “بە نووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمدا هەبوون چارەسەركراون”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت و لە ماوەكانی رابردوودا بەردەوام وەزیری كارەبا لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵبوون بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە نووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمدا هاتبوون چارەسەركراون، لەم پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتی كارەباوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی “دادوەری دەڵاڵدار” لە دادگای هەولێر دەکات

پەرلەمانتار و پارێزەرێك پرسێكیان لەبارەی بوونی دادوەر کە لەڕێگەی “دەڵاڵ”ــەوە لە دادگاکانی هەولێر کاردەکەن، وروژاندووە، گوایە لەبەرامبەر وەرگرتنی…
Total
0
Share