ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی دیاریكرد

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە دەنگدان جێگری پارێزگار و قائیمقامی چەند قەزایەك و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی دیاریكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە سەرۆكایەتیی محەمەد حافز، سەرۆكی ئەنجومەن و بەبێ ئامادەبوونی توركمان، هەندێك لە ئەندامانی عەرەب و ئەندامانی سەر بە پارتی كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بە دەنگدان یاوز حەمید وەك جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك دیاریكرا. هەروەها ئەنجومەنەكە دەنگیدا بە دیاریكردنی عەلی سەعدون ئەحمەد وەك قائیمقامی قەزای حەویجە، عادل محەمەد بە قائیمقامی دبس، سیراجەدین نازم عاسی بە قائیمقامی داقوق.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە درێژەی كۆبوونەوەكەیدا سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی “پەروەردە، یاسایی، ئاسایش، خزمەتگوزاری، نەوت و وزە، دارایی، پرۆژەكان، كشتوكاڵ، وەرزش و لاوان، پەیوەندییە گشتییەكان، تەندروستی و ماددەی 140″ی دیاریكرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
Total
0
Share