مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی حکومەت بۆ داواکارییەکانمان تائێستا شایستەکانی ساڵی 2021یشمان پێنەدراوە”.

مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەکەن کە لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان.

داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بریتیین لە، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ جیاوازی، پێدانی شایستەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لەکاتی خۆیدا و لەگەڵ مامۆستایانی میلاک.

مامۆستایانی وانەبێژ ڕایانگەیاند، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە سەرجەم نوێنەرەکانیان لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەنەوە بۆ دەستکردن بە بایکۆت و خۆپیشاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەستبەسەر 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بەماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گرتووە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای…
Total
0
Share