وەزارەتی تەندروستی: دەست بە هەڵمەتێکی کوتان دەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێی 16ی4 دەست بە هەڵمەتێکی کوتان دەکرێت لە دژی نەخۆشی سوورێژە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە خوێندنگەکان ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵبژاردنی خوێندکاران و خوێندگەکان بۆ هەڵمەتی كوتان بۆ ئەوەیە كە شوێنێكی قەرەباڵغ و داخراوە و بۆی هەیە رێژەیەكی زۆر لە خوێندکاران تووشی ئەم نەخۆشیە درمیە ببن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، ساڵح حوسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکەن و حەوت ملیۆن خوێندکار لێی سوودمەند دەبن لە سەرانسەری عێراق و لە رێگەی نۆ هەزار تیمەوە بەئەنجامدەگات و سەردانی 23 هەزار خوێندنگە دەکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەتا بەسڕە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە رەگەزنامە عەرەب رادەگەیەنێت کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە جەژنانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share