ئاوات شێخ جەناب: گەشبینین بە چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینن بە چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق و زیاتر دەستكراوە دەبن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بەرەو پێشبردنی زیاتری كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، پێشوازیكرد لە تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری ڕیگاوبانی قەزاكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی پێشوازیكرد لە وەفدێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ و لە كۆبوونەوەیەكدا هەنگاوەكانی بەرەوپێشبردنی كەرتی خوێندنی باڵا و بوونیادنانی ژێرخانی زانكۆ و پەیمانگاكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی گەشبینی خۆی نیشاندا بەچارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كە زیاتر دەستكراوەتر دەبن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بەرەو پێشبردنی زیاتری كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر سەركردەیەكی داعش لە كەركوك دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.…
Total
0
Share