22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە قائیمقامیەتی قەزای دوکانەوە

قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان 22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای دوکان.

لە راگەیەندراوێکدا، قائیمقامیەتی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراندنەکە بەپێی چەند مەرجێک دەبێت کە لە فۆڕمی پڕکردنەوەی ئۆنڵاین کە دانراوە ئاماژەی پێکراوە.

یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، ئە هەلی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوکان و هەردوو ناحیەی سورداش و خەلەکان و گوندنشینانی سنورەکانیانە و یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت و بەهیچ جۆرێک بە دەستی سیڤی وەرناگیرێت.

باس لەوەشکراوە، دوا واده‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ (28/7/2024) ده‌بێت

بابەتی پێشتر

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

بەشێکی رێگای سەرەکیی کەلار - سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share