وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمڕۆوە بەشەخۆراك بە سیستمی نوێ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە دەست بکەن بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەپێی سیستمی نوێ.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە دەستبەدابە کردنی بەشەخۆراک بکەن کە پێک هاتوە لە:

سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک

یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک

400 گرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک

یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.

یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی شەش دراوە و لەم ڕۆژانەدا ئەویش دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ یاریزانێکی بەلجیکای خستووەتە لیستەکەوە

بابەتی دواتر

ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەنێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئارادایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share