كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە چەند شەقامێكی دیكەی هەولێر دەخرێنەكار

بڕیارە لە ئەمڕۆوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی تیژڕەویی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر وەك تاقیكردنەوە دواتریش بۆ تۆماركردن بخرێنەكار.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە كە ئەمڕۆوە 15ی تشرینی یەكەم تا كاتژمێر 12ی شەوی شەممە 21ی تشرینی یەكەم سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی چاودێریی خێرایی لەسەر رێگاكانی (هەولێر-گەزنە)، (هەولێر-مەخمور)، (هەولێر-موسڵ) و (هەولێر-کەرکوک) وەکو تاقیکردنەوە دەخرێنەكار.

دەشڵێت، “لەدوای ئەو بەروارەوە کامێراکان دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕەویی”.

داواش لە شۆفێران دەكات پابەندی رۆیشتن بن بەو خێراییەی بە هێماکانی هاتوچۆ دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share