داوادەکرێت پەرلەمان و حکومەتی عێراق هەنگاو بنێن بۆ هەڵگرتنی سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق داوا لە پەرلەمان و حکومەت دەکات هەنگاوی جددی بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن دوای سەردانی مەیدانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەیاننامەکەدا داواکرا پەرلەمان و حکومەتی عێراقی هەنگاوی جددی بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکان.

بابەتی پێشتر

بازرگانیی عێراق: زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە لە مێژووی عێراقدا

بابەتی دواتر

پۆلیس: تۆمەتبارێک کە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share