داواكراوە پڵنگەكەی باتیفا بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە بكرێت

پڵنگەكە دوای بێهۆشكردنی

دەستەی ژینگەی هەرێم بەدواداچوون بۆ پڵنگە بریندارەكەی باتیفا دەكات و دەشڵێت، پێشنیازكراوە بۆ چارەسەری برینەكەی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.

دەستەی ژینگەی هەرێم نووسراوێكی ئاراستەی فەرمانگەی ژینگەی دهۆك كردووە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كەیسی پڵنگەكەی گوندی (زرێزە)ی سەر بە قەزای باتیفا.

لە وەڵامدا فەرمانگەی ژینگەی دهۆك ڕایگەیاندووە، پڵنگەكە لە جۆری (پڵنگی فارسی)یە و پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆکرا، پێیە بریندارەکەی بڕایەوە و ئێستا لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک لەژێر چاودێریدایە.

فەرمانگەكە پێشنیازیشیكردووە لیژنەیەک پێکبهێنرێت و بۆ چارەسەركردنی برینەکەی ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان بکرێت و دوای چاکبوونەوەشی لە سروشتی خۆی و ژینگەکەی ئازادبکرێت.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا دوای ئەوەی 25 سەرمەڕی هاوڵاتییەكی گوندی زرێزە لەناوچوون و خوران، هاوڵاتییەكە وایزانیووە پەلامارەكە لەلایەن گورگەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەو مەبەستە تەڵەیەكی دانا و دوای سێ ڕۆژ ئەو پڵنگە كەوتە ناو تەڵەكەوە.

چەند ڕۆژێك دواتریش پڵنگەكە لەلایەن هێزەكانی دارستان و ژینگە و هاوڵاتییانەوە گیرا و ڕەوانەی چارەسەركردن كرا.

بابەتی پێشتر

نەوەی نوێی داعش مەترسیدارترە و شێوازی شەڕكردنی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

وێنەیەکی لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی هەرای ناوەتەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share