سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور جارێکی دیکە باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خاشاکی بەرەو وڵاتەکەمان ناردووە.
لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، پێدەچێت باڵۆنەکان بەرەو بەشی باکووری پارێزگای گیۆنگی کە نزیکە لە سیئۆلی پایتەختەوە هەڵدرابن، هاوکات ئامۆژگاری خەڵکیان کردووە دەست لە زبڵ و خاشاکەکان نەدەن و بەرپرسانی سەربازیی یاخود پۆلیسی نزیک خۆیان ئاگاداربکەنەوە.
لە کۆتایی مانگی ئایار کۆریای باکوور زیاتر لە دوو هەزار باڵۆن کە زبڵ و خاشاکیان تێدابوو رەوانەی کۆریای باشووری کرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ناردنی نامیلکە دژی حکومەتی پیۆنگیانگ لەلایەن چالاکوانانی باشوورەوە.
پێشتریش سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەو وڵاتە هۆشداریی بە کۆریای باکوور دابوو کە رێوشوێنی بەهێزتر دەگرنەبەر و هەڵمەتەکانیان فراوانتر دەکەن ئەگەر کۆریای باکوور لەو کردەوانەی بەردەوامبێت.