وەزارەتی خوێندنی باڵا دڵنیایی دەدات

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ هەوڵدەدرێت كورسیی خوێندن بۆ سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت.

د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵدەدات كورسیی خوێندن بۆ سەرجەم دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڕەخسێنێت.

وتیشی، “پلانی ئەمساڵی وەزارەت ئەوەیە زیاتر لە 60 هەزار كورسیی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share