ئەمریكا: فڕۆكەیەك بەسەر خانویەكدا كەوتە خوارەوە

تاقمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا

سێ كەس بەهۆی ڕوداوی كەوتنە خوارەوە فڕۆكەیەكی بچوك بەسەر خانویەك لە ئەمریكا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەیەكی بچوك بەسەر خانویەك لە شاری لیۆن-ی ویلایەتی میشیگان لە ئەمریكا كەوتە خوارەوە، وەك ئەوەی لە بەیاننامەی سەرۆك شارەوانی ناوچەكەدا هاتووە.

بەپێی بەیاننامەكە ڕوداوەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی فڕۆكەوانەكە و دوو سەرنشینی دیكەی فڕۆكەكە. نیشتەجێبووانی خانوەكە ڕاستەخۆ پاش ڕوداوەكە ماڵەكەیان جێهێشتووە و هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە.

دیمەنی پاش ڕوداوەكە:

https://www.youtube.com/watch?v=t2XJVNtaY2g&feature=emb_title

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share