ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم شەهیدبوون، لە عێراقەوە شەهیدانەیان بۆ دەکرێت.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای شەهیدانی عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی هەموارەکە ئەو پێشمەرگانەی لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم شەهیدبوون لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق شەهیدانە بۆ کەسوکارەکەیان دەبڕدرێتەوە.