عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رێنوێنی داوەتە سەرجەم ناوچە و ناوەندە گومرگییەكان بە رێگریكردن لە هێنانەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان بە سەرجەم جۆرەكانیەوە.

ئەو رێنوێنییە پشتبەستە بە یاسای داهاتی شارەوانییەكان ژمارە 1ی ساڵی 2023 كە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی ژمارە (4708)ی ساڵی 2023 بڵاوبووەتەوە، وەك ئەوەی دەستەی گشتی گومرگ ئاماژەی پێداوە.

یاساكە لە 26ی تشرینی یەكەمی 2016دا پەسەندكراوە، بەڵام بەمدواییە دەقەكەی بڵاوكرایەوە و بەوەش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ماددەی 14ی یاساكەدا هاتووە، “هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە دەکرێت”. سەرپێچیكار سزادەدرێت بە سزای دارایی لەنێوان 10 ملیۆن تا 25 ملیۆن دینار.

بابەتی پێشتر

بەناوی تێچووی وەبەرهێنانەوە پارەی نەوتی هەرێم بەهەدەر دەدرێت

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share