کاوێز مەلا پەروێز: پارتی چەند ساڵێکە هەوڵدەدات کورد لە کەرکوک بشکێنێت

كاوێز مەلا پەروێز رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێكە پارتی هەوڵدەدات كورد لە كەركوك بشكێنێت، بەڵام هەوڵەكانی بێئاكام بووە.

كاوێز مەلا پەروێز چاودێری سیاسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاردانەوەی ئەوەی یەكێتی كە زیاتر لە 150 هەزار دەنگی كوردی شارەكەی هێناوە پارتی دەچێت بۆ باوەشلێدان بە عەرەبی راكانی و بەرەی توركمانی، چەند ساڵێكە بە ئیمكانیەتی گەورە، بە سینارێوی دەزگا هەواڵگرییەكان، بە پشتیوانی میدیایی ئاڕاستەكراو و بە توانا و وزەكانی حكومەتی هەرێم كار بۆ ئەوە دەكرێت كورد و لە كەركوك بشكێنن، چەند ساڵە هەوڵ هەیە و بێئاكام بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵبژاردنەی دوای ئەنجوومنی پارێزگای کەرکووک دوا هەوڵ بوو کە کوردی شارەکەیان پەرت کرد، بە نیەتی دابەشکردنی دەنگەکانیان، بەڵام ئەنجامەکەی نە بە دڵی عەرەب، نە بە دڵی پارتی و تورکمان بوو، بۆیە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێتی شارەکە درێژە بە هەمان سیاسەت دەدەن، کە هیچ شتێک ئەو سێ لایەنە پارتی، عەرەبی راکانی، بەرەی تورکمانی کۆناکاتەوە جگە لەو خاڵەی کوردێکی یەکێتی نەبێت بە پارێزگار.

دەشڵێت، پارتی مەبەستیەتی ئەم سەرکەوتنەی کورد کە یەکێتی خاوەندارێتی دەکات لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی ماددەی 140 بێئاکام بمێنێت، چونکە دەزانێت ئەگەر پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدارەی کەرکوک بە پێی بەرکەوتەی هێزە براوەکان پێکبێت ئەوە دەبێتە هەوێن بۆ شکستی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بۆیە بە هەموو شێوەیەک و هەموو رێگەکان تاقیدەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک نەپەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، ئەوە جگە لەو رقە کە لە سەرکردایەتی خاوەن بڕیاری پارتی هەیە بەرامبەر بە کوردی کەرکوک، هەروەک لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەر بە ئاشکرا رایاندەگەیاند” پارێزگارێکی عەرەبمان لە پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک پێباشترە”.

بابەتی پێشتر

بۆ ئەوەی دەرفەتی دووگیانیت زۆرتربێت پەیڕەوی ئەم سیستمە خۆراکییە بکە

بابەتی دواتر

دینارتە.. لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و غاز دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە نرخی نەوتی سپی، غاز و گازوەیل لە بەنزینخانەكاندا هەرزانكران و یەك لیتر…
Total
0
Share