دینارتە.. لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سەنتەری ناحیەی دینارتە كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاكرێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سەنتەری ناحیەی دینارتە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەھۆی رووداوەكەوە ژنێكی تەمەن 45 ساڵ گیانیلەدەستدا و تائێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: لەکاتی خۆڵبارین ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا کاریگەرییەکانی خۆڵبارین و چەند رێنماییەکی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوکردەوە. کاریگەرییەکان : ٭…
Total
0
Share