نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی دەرکرد و دەڵێت، هەموو ئەو پەیجانە رەتدەکەیەنەوە کە بە سودانی و حکومەتەکەیدا زیادەڕۆیی دەکەن لە پیاهەڵدان و پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رێکاری پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و بەدواداچوون دەکرێت و جەختیشدەکاتەوە، مەبەستیان کەمکردنەوەی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەتە.
دووپاتیشیکردووەتەوە، بە هیچ جۆرێک نوسینگەکەی سەرۆکوەزیران پەیوەندی دوور و نزیکی بەو پەیجانەوە نییە کە دەیانەوێت رای گشتیی چەواشە بکەن، حکومەت بەردەوامە لە چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.