جۆ بایدن لە کاندیدبوونی بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەکشێتەوە

بڕیارە بە فشاری هاوڕێ نزیکەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە.

پێگەی ئەکسیۆس_ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەدوای ئەو فشارانەی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگران و گۆنگرێسمانەکانی دیموکراتەکان دروستیانکردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی، بایدن رازی بکەن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە.

ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە، بەشێک لە دیموکراتەکان پێیان وایە بەهۆی ئەو ئاستەی بایدن لە بانگەشەی هەڵبژاردن و دیبەیتەکانیدا هەیبووە، هاوکات لەگەڵ زۆری تەمەنی و خراپی دۆخی تەندروستی، لەدەستدانی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ دیموکراتەکان مسۆگەربووە.

لە دوێنێ چوارشەممە کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا لە ویلایەتی دیلاوێر خۆی کەرەنتین کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share