لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو 100 دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەکرا؟

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 149 هەزار و 150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

بەهای دۆلار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەربەستی 150 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دواتر رووی لەدابەزینێکی کەمکردەوە.

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 276,669,520 دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش 10,350,000 بەشێوەی کاش بوو، ئەوەی دیکەی کە بەشی زۆری خستەنەڕووەکە بوو 266,319,520 دۆلار بوو، بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share