وەزارەتی نەوتی عێراق: پابەندین بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە بڕیاری رێکخراوی ئۆپیک بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، جەخت لە پابەندبوونمان بە رێکەوتنی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەینەوە، وەزارەتەکەمان سوورە لەسەر هەماهەنگی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی زیاتری جێگیری لە بازاڕی جیهانیی نەوتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە رۆڵی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس دەکەینەوە، دەمانەوێت پابەندی بڕیار و رێکەوتنەکان بین.

جەختیشیکردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە پابەندنەبوونی عێراق دەکەن بە بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان دوورن لە راستییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share