كەركوك.. داعش لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی-یەوە بە ئامانج كرا

لە سنووری پارێزگای كەركوك، فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆردوومانی چەند مۆڵگەیەكی داعشی كرد، “ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ، بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوو گورزی ئاسمانییان لە تیرۆریستانی داعش دا لە دۆڵی چای لە پارێزگای كەركوك”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “پاش ئەو دوو هێرشە ئاسمانییەوە، تەرمی حەوت كوژراوی داعش دۆزراوەتەوە، هەروەها تونێلێك لە شوێنی هێرشەكە دۆزراوەتەوە”.

شانە عێراقییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو هێرشانە بە تەواوی ناوچەكەی لەناو بردووە، هەروەها لە مۆڵگەكانی داعشەكەكان پشتوێنی خۆتەقاندنە و ئامێری مۆبایلی لەناوبەر و جیلوبەرگی ژنان دۆزراونەتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: ساڵانە 7 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنینەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانمان گەیشتە 40 ملیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share