ئەنجوومەنی راژەی فیدڕاڵی بڕیاریدا زیاتر لە 750 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە یەکەمەکان دابمەزرێنێت بۆ خزمەتکردن لە وەزارەتی پەروەردە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی ناوی ئەو 750 دەرچووە، دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
ئەنجومەنەکە جەختی لەوە کردەوە، پڕۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکە و خاوەن بڕوانامە باڵاکان بەردەوامی دەبێت و هەر کات کارەکانیان تەواوبوو، دەست بە دامەزراندنیان دەکرێت.