وتەبێژی دەوڵەتی یاسا باس لە سەردانەكانی عامری و قائانی بۆ هەولێر و بەغداد دەكات

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، قائانی لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد هەوڵی یەكخستنی ناوماڵی شیعەی داوە، وتەبێژی دەوڵەتی یاساش ڕەتیدەكاتەوە قائانی هەوڵی لێكنزیككردنەوەی چێوەی هەماهەنگی و سەدر-ی دابێت. دەشڵێت، كۆبوونەوەی عامری لەگەڵ بازرانی و سەدر-دا ئەرێنی بووە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بەها نوری وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، سەردانەكانی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و یەكێك لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی بۆ هەولێر و نەجەف و كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر-دا، مەبەست لێیان لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكانە لەبارەی پرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت.

وتیشی، هەردوو سەردانەكە ئەنجامی ئەرێنییان هەبوون و وتووێژەكان بەردەوام دەبن.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەریەك لە ئیسماعیل قائانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و محەمەد كەوسەرانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبوڵڵای لوبنانی سەردانی عێراق-یان كرد.

بەپێی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان و چاودێرانی سیاسی، مەبەست لەو دوو سەردانە، هه‌وڵدانە بۆ نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ شیعه‌كان ‏و ڕێككەوتنیان لەبارەی پێكهێنانى حكومه‌ت.

وتەبێژەكەی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، ئەوەی ڕەتكردەوە و وتی، “بە هیچ شێوەیەك قائانی دەستوەردانی لەو پرۆسەیەدا نەكردووە و ئەوە حكومەتە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتان ڕێكدەخات نەك حزب”.

بە پێچەوانەی لێدوانەكەی بەها نوری، پێشتر عائید هیلالی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندبوو، “قائانی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی، هەوڵیداوە بۆچوونی ناوماڵی شیعەكان یەكبخات”.

بابەتی پێشتر

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

بابەتی دواتر

توركیا بودجەی دەزگای هەواڵگری بە دەیان ملیۆن دۆلار زیادكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
Total
0
Share