پەرلەمانتارێكی پێشوو: بەناوی زۆرینەوە رێگریكرا لیستی مووچەی پێشمەرگە لە وەهمی و بیانی پاكبكرێتەوە

هێزێكی كۆماندۆی كوردستان لە كاتی كێوماڵكردنی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمدا

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداد دەڵێت، زیاتر لە 23 هەزار پێشمەرگەی بندیوار و بیانی لەناو لیستی مووچەخۆرانی پێشمەرگەدا هەیە و پەرلەمانتارێكی خولی پێشووش دەڵێت، بەناوی زۆرینەوە رێگریمان لێكرا لیستی پێشمەرگە پاكبكەینەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، “هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێم ئامادەنەبوو ناوی هێزەکانی پێشمەرگە لە لیستی مووچەدا بۆ بەغداد بنێرێت”.

وتیشی، “بەڵام پاش فشارەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دواجار حکومەتی هەرێم ناچاربوو ناوەکانیان بنێرێت و، لەو چوارچێوەیەشدا دەرکەوت ژمارەیەکی زۆر هێزی وەهمی و بندیوار و هێزی بیانی لەناو لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەدان”.

سۆران عومەر روونیكردەوە، “بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە 23 هەزار پێشمەرگەی وەهمی و ناوی دووبارە و بندیوار و هێزی بیانی لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە و ئەوەش بووە هۆکار بۆ نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە”.

سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی 70ش کە باس لە ئامادەییان بۆ ناردنی لیستی مووچەی هێزەکانیان بۆ بەغداد دەكات، ئەو پەرلەمانتارە وتی، “ئەو بڕیارە هەنگاوێکی باشە و خزمەت بە هێزی پێشمەرگە دەکات و هاوتای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە، کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت راستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی هەرێم، لیستی مووچەخۆرانی فەرمانگەکەی بۆ دارایی عیراق بنێرێت و مووچەکانیان بۆ بنێردرێت”.

لای خۆیەوە عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند، “لە خولی پێشوودا چەندین جار هەوڵمانداوە لیستی مووچەی پێشمەرگە لە پێشمەرگەی وەهمی و بندیوار و هێزی بیانی پاک بکەینەوە، بەڵام لەلایەن فراکسیۆنێکەوە بەناوی زۆرینە رێگریمان لێکرا”.

وتیشی، “لە بەدواداچونەکانمان لە لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی 70 بۆمان دەرکەوت هیچ هێزێکی بیانی لەناو ئەو هێزەدا نییە و هاوکارمان بوون بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە پێشمەرگەی وەهمی و بندیوار، بەڵام ئەو پشتیوانییەمان لە هێزەکانی 80 نەبینی و نەمانتوانی بەدواداچوون بۆ هەبوونی هێزی بیانی و بندیوار و پێشمەرگەی وەهمی لەو یەکەیەدا بکەین”.

ئەندامەكەی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، لە رابردووشدا بوونی هێزی بیانی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بووە بارگرانییەکی زۆر بۆ حکومەتی هەرێم و هەزاران کەس بەناوی هێزی جیاجیا لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەردەگرت، لەکاتێکدا هیچ رۆڵێکیان لە پاراستنی خاکی هەرێمی کوردستاندا نەبووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گاڵتەکردن بە جەستەی جۆرجیا میلۆنی دادگای ئیتاڵیا سزای رۆژنامەنووسێک دەدات

بابەتی دواتر

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکراوە، تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بۆردومانکردنەکەوە…
Total
0
Share