زانیاری نوێ لەبارەی هاوسەرگیری پیاوێکی ٥٥ ساڵ لەگەڵ کچێکی ١٤ ساڵ

دوای ئەوەی وێنەی قۆناغی یەکەمی هاوسەرگیری نێوان پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ و کچێکی 14 ساڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، کاردانەوەی توندی خەڵکی بەدوای خۆیداهێنا و نوێنەری میری ئێزدییەکانیش لەسەری هاتە دەنگ.

جەهوەر عەلی، نوێنەری میری ئێزدیان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە بڕیارە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ لەگەڵ کچێکی 14 ساڵ هاوسەرگیری بکات، لە ڕێگەی بەرپرسانی ئیداری کۆمەڵگەی خەتارێ ئاگاداری ئەو پیاوە و خێزانی کچەکەش کراوەتەوە کە نابێت ئەو هاوسەرگیرییە ئەنجام بدرێت”.

وتیشی، “پیاوەکە خۆی ڕازی بووە بە هەڵوەشاندنەوە یان وازهێنان لەو پرۆسەیە و بڕیاریداوە کە هاوسەرگیرییەکە نەکات”.

بە وتەی نوێنەری میری ئێزدیان “ئەو کردەوەیە لە ئاینی ئەواندا ڕێگەپێنەدراوە و پرۆسەکە دژی ئاینی ئێزدیانە و دژی وژدانی مرۆڤیشە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا هاوسەرگیری ئەو پیاو کچە منداڵە ئەنجام نەدراوە و تەنها چونەتە داوای کچەکە و خێزانی کچەکەش بەم پرۆسەیە ڕازی بوون.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو پیا و کچە منداڵە لە ڕۆژی توندوتیژی دژی ژناندا بوو، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەنها بە دانانی وێنەکە گوازرشتیان لە بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان و کچان کردووە.

بابەتی پێشتر

وێنە مێژووییەکانی مارادۆنا لە 1960 بۆ 2020

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share