کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی كاركردن كاتژمێر 1:30ی دواینیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، ”ئاگاداری دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەكەینەوە بەهۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازیی زۆر پێویست لە هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ، سەیدسادق و پێنجوێن لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە كارەبایان كۆژاوەتەوە”.

دەشڵێت، ”بەپێی پلانی كاركردن لەدوای تەواوبوونی كارەكان لە كاتژمێر 1:30ی دواینیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پارچە ئاسنێک لە قوڕگی منداڵێک دەرهێنرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 10.35 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share