محەمەد شوكری: ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكەین

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكەین كە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و دەشڵێت، ” ئەو رێكخستنەی لە عێراق بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كراوە لە هەرێم بۆ هەرێم پەیڕەوبكرێت دەتوانرێت قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە بری دۆلار بە دینار بدرێت”.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكەین و دەمانەوێت دەرفەتی كاركردن لە هەرێمی كوردستان زیادبكرێت و لە كۆنفرانسی ئەنجومەنی كاری بەریتانی- عێراق كە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت شاندی هەرێمی كوردستان بەشدارە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە بوارەكانی وەبەرهێنان و بواری ئابوری و دارایی لە هەرێمی كوردستان كران.

لەبارەی بڕیارەكەی عێراق بۆ مامەڵەكردن بە دینار لە بری دۆلار، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم وتیشی، “ئەو رێكخستنەی لە عێراق بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كراوە لە هەرێم پەیڕەوبكرێت دەتوانرێت قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە بری دۆلار بە دینار بدرێت”.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

تەیف سامی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی: تا سەری ساڵ پشوو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share