پارچە ئاسنێک لە قوڕگی منداڵێک دەرهێنرا

پارچە ئاسنێک لە قوڕگی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵاندا دەرهێنرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپاش ئەوەی منداڵێکی سێ ساڵان پارچە ئاسنێک پارچە ئاسنێکی تایبەت بە لەچك قوت دەدات ، دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکەوە پشکنین و بەهاناوەچوونی خێرای بۆ دەکرێت و دەستبەجێ لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ و ستافی هۆڵی نەشتەرگەریی، توانرا بەبێ نەشتەرگەری ئەو پارچە ئاسنە لە قوڕگی منداڵەکە دەربهێنرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، “ئێستا دۆخی تەندروستیی منداڵەکە بەتەواوی جێگیرە”.

May be an image of 1 person, x-ray and bone

May be an image of hospital

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بەڵگەی گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوكردەوە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامیی بڵاوكردەوە. هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بەرتەسکبکرێتەوە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی…
Total
0
Share